Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 89

فَٱصۡفَحۡ عَنۡهُمۡ وَقُلۡ سَلَٰمٞۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٨٩
[ فَاصْفَحْ عَنْهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پشتیان تێ بكه‌و ڕوویان لێ وه‌رگێڕه‌و ئارام بگره‌ له‌سه‌ریان و لێیان ببوره‌ [ وَقُلْ سَلَامٌ ] وه‌ بڵێ: كاروباری خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م، یان به‌ قسه‌ی خراپ وه‌ڵامیان مه‌ده‌وه‌و بڵێ ئێوه‌ سه‌لامه‌ت و پارێزراون له‌ من [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٨٩) ] وه‌ ئه‌وانیش له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌یان ئه‌زانن، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته‌ لێیان)، والله أعلم.