Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 21

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ٢١
چاكەكاران و خراپەكاران یەكسان نین [ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ نَجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئایا ئەو كەسانەی كە كردەوەی خراپیان كردووە وا گومان دەبەن وەكو ئەو كەسانەیان سەیر ئەكەین و یەكسان ئەكەین كە ئیمانیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە!؟ نەخێر شتی وا نابێ [ سَوَاءً مَحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ] ئیتر لە ژیانی دونیادا بێت یان لە قیامەت و دوای مردنیان بێت یەكسان نین [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٢١) ] بەڕاستی ئەمە خراپترین بڕیارە كە ئەیدەن كە ئەڵێن: ئێمە لەگەڵ باوەڕداراندا یەكسانین و جیاوازیمان نییە، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (چۆن لە دڕك ترێ ناڕنرێت بەهەمان شێوە خراپەكاران پلەى چاكەكارانیان دەست ناكەوێت) .