Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 9

وَإِذَا عَلِمَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا شَيۡـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٩
[ وَإِذَا عَلِمَ مِنْ آيَاتِنَا شَيْئًا اتَّخَذَهَا هُزُوًا ] وە كاتێك كە شتێكیش لە ئایەتەكانی ئێمە بزانێت وە لەبەری بكات ئەوە بۆ گاڵتەجاڕی و سووكایەتی پێ كردن ئەیزانێت و فێرى ئەبێت و لەبەری ئەكات [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩) ] ئا ئەمانە سزایەكی ریسواكەرو سەرشۆڕكەریان بۆ هەیە و خوای گەورە لە سزادا زەلیل و سەرشۆڕو ڕیسوایان ئەكات، (بە چاوى خۆمان زۆر كەس لەمانە دەبینین كە لە دەزگاكانى راگەیاندنەوە گاڵتەو سوكایەتى بە ئیسلام و قورئان دەكەن و ئایەت و فەرموودەیان لەبەر كردووەو فێرى بوون بۆ ئەم مەبەستە، نەك بۆ وەرگرتنى ئەجرو پاداشت و كارپێكردنى، وا ئەزانن كارێكى چاك ئەكەن نازانن خواى گەورە بەم شێوازە هەڕەشەیان لێدەكات و سزایان دەدات، با چاوەڕوان بن!!) .