Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 28

فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۢۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ وَذَٰلِكَ إِفۡكُهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ٢٨
[ فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ قُرْبَانًا آلِهَةً ] ئه‌وه‌ بۆچی ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ به‌ گومانی خۆتان ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌ خوان بۆ سه‌ریان ناخه‌ن كاتێك كه‌ تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن، یاخود بۆ خواكانی ئێوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌رتان ناخه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئه‌تان وت: ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌په‌رستین و كردوومانن به‌ خوا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خوای گه‌وره‌مان نزیك بكه‌نه‌وه‌ [ بَلْ ضَلُّوا عَنْهُمْ ] به‌ڵكو لێیان ون ئه‌بن له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا [ وَذَلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٨) ] وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و درۆهه‌ڵبه‌ستنه‌ی ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ دونیا درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست كه‌ ئه‌یانووت ئه‌مانه‌ خوان.