Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 3

مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَمَّآ أُنذِرُواْ مُعۡرِضُونَ ٣
[ مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى ] ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ دروستمان نه‌كردووه‌ ئیلا به‌ حه‌ق نه‌بێت، بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت نیه‌، وه‌ تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ (٣) ] وه‌ كافران و بێباوه‌ڕان له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه‌ی كه‌ كراون له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن.