[ وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت كه كافران به چاوی خۆیان ئاگری دۆزه‌خ ئه‌بینن پێیان ئه‌ووترێ: ئایا ئه‌مه حه‌ق نیه؟ ئایا له دونیا پێمان نه‌ووتن كه زیندوو بوونه‌وه هه‌یه‌و ئاگری دۆزه‌خ هه‌یه؟ [ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا ] دانی پێدا ده‌نێن و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ سوێند به په‌روه‌ردگارمان هه‌یه و حه‌قه‌و ڕاسته [ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٤) ] پێیان ئه‌ووترێ: ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره به‌هۆی كوفر كردنتان له دونیادا.