Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 5

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ ٥
{گومڕاترین كه‌س ئه‌وانه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌} [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] كێ گومڕاتره‌، واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ گومڕاتر نیه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌ كه‌سانێك كه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت لێیان بپاڕێیته‌وه‌ وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌یان نیه‌ [ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ (٥) ] نه‌ك هه‌ر توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نیه‌ به‌ڵكو بێئاگان له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌و هه‌ر نایشی بیستن.