Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Muhammad — Ayah 10

۞ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ وَلِلۡكَٰفِرِينَ أَمۡثَٰلُهَا ١٠
[ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافرانی قوڕه‌یش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی كافرانی پێش خۆیان بكه‌ن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون تا په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن [ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن [ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا (١٠) ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایه‌ش بۆ ئه‌م كافرانه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.