Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Muhammad — Ayah 12

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ ١٢
[ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ ناو به‌هه‌شتانێكه‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات وه‌ ئاو به‌ ژێر خانوو داره‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ (١٢) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كافر بوونه‌ له‌ ژیانی دونیادا ڕائه‌بوێرن و كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن وه‌ ئه‌خۆن هه‌روه‌كو چۆن ئاژه‌ڵ ئه‌خوات، ته‌نها هه‌م و غه‌میان سك و دامێنیانه‌ وه‌ ئاگر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه‌.