[ أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (١٤) ] ئایا كه‌سێك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و زانیاری و چاوڕۆشنی و یه‌قین بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌كو كه‌سێك وایه كه شه‌یتان كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتبێت؟ نه‌خێر ئه‌م دوو كه‌سه یه‌كسان نین.