Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Muhammad — Ayah 2

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ ٢
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ (٢) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ وه‌ ئیمانیان هێناوه‌ به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌سڕێته‌وه‌، وه‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ كاروباریان چاك ئه‌كات، وه‌ ئیصڵاحی حاڵیان ئه‌كات، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت)