[ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌ ] وه باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوای گه‌وره سووره‌تێك دانابه‌زێنێت كه فه‌رمان بكات به جیهادو كوشتاری كافران [ فَإِذَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ مُحْكَمَةٌ وَذُكِرَ فِيهَا الْقِتَالُ ] به‌ڵام كاتێك كه سووره‌تێكی موحكه‌م دابه‌زێ كه ماناكه‌ی ئاشكرا بێت، یان مه‌نسوخ نه‌بێ وه باسی كوشتاری كافرانی تیابێ
{هه‌ندێك له سیفاتى مونافیقان}
[ رَأَيْتَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ الْمَغْشِيِّ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دوودڵی و گومان له دڵیاندایه كه مونافیقانن ئه‌بینی كه ته‌ماشات ئه‌كه‌ن وه‌كو ته‌ماشا كردنی كه‌سێك كه له سه‌ره‌مه‌رگدا بێت كاتێك كه چاوی تێ ئه‌ڕوانێت له‌به‌ر ترسنۆكیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن [ فَأَوْلَى لَهُمْ (٢٠) ] هه‌ڕه‌شه‌و تیاچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حاڵیان وایه، یاخود باشتر وابوو كه گوێڕایه‌ڵ بوونایا.