[ إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَى لَهُمْ (٢٥) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوفر‌و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه له ئیسلام له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و تێگه‌یشتوونه‌و موعجیزه‌ی ئاشكرایان بینیوه ئه‌مه شه‌یتان ئه‌م تاوان و كوفره‌یان بۆ ئه‌ڕازێنێته‌وه‌و بۆیان ئاسان ئه‌كات، وه به‌ڵێنی هیواو ئومێددرێژی و ته‌مه‌ن درێژیان پێ ئه‌دات و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنێت.