Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Muhammad — Ayah 30

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ ٣٠
[ وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئه‌و مونافیقانه‌ت پێ نیشان ئه‌ده‌ین وه‌ به‌ شێوه‌یاندا ئه‌یانناسیته‌وه‌ [ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ ] وه‌ هه‌موویانت پێ ناناسێنین به‌ڵام له‌ قسه‌ كردنیاندا ده‌رئه‌كه‌ون كه‌ ئه‌مانه‌ مونافیقن [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ (٣٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ كرده‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌یه‌و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌.