[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَشَاقُّوا الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَالَهُمْ (٣٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره، وه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه سه‌رپێچیان كردووه له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و موعجیزه‌ی ئاشكرایان بینیوه به دڵنیایی ئه‌وانه هیچ زیانێك به خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن كاتێك كه كوفر ئه‌كه‌ن وه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه.