Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 17

لَّيۡسَ عَلَى ٱلۡأَعۡمَىٰ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡأَعۡرَجِ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرِيضِ حَرَجٞۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبۡهُ عَذَابًا أَلِيمٗا ١٧
{خاوه‌ن عوزره‌ شه‌رعییه‌كان} [ لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَى حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ ] كوێرو، شه‌ل و، نه‌خۆش عوزریان هه‌یه‌ ئاماده‌ی غه‌زا نه‌بن، وه‌ هیچ شتێكیان له‌سه‌ر نیه‌و تاوانبار نابن [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یخاته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ وَمَنْ يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًا (١٧) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش پشت بكات له‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - جیهاد كردن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاری ئه‌دات له‌ دونیاو قیامه‌ت