[ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناردووه - صلی الله علیه وسلم - به هیدایه‌ت و زانیارى به‌سوود، وه به دینی حه‌ق و به كرده‌وه‌ی چاك تا ئاشكرا‌و زاڵ و به‌رزی بكات به‌سه‌ر هه‌موو دینهكاندا [ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (٢٨) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره شایه‌ت بێ له‌سه‌ر ئه‌م شته له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - سه‌رخستنی دینی ئیسلام.