Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 4

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا ٤
{ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هێمنی و ئارامی و ره‌حمه‌تى دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵی باوه‌ڕداران له‌ (حوده‌یبیه‌) تا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ ئیمانیان زیاتر بكات، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات) [ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی سه‌ربازه‌كانی ئاسمان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی سه‌ربازی خوای گه‌وره‌ن له‌ با و باران و فریشته‌و موسڵمانان [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.