سووره‌تی (مائيده)
(واته: سفره‌و خوان، كه حه‌وارییه‌كانى عیسا داوایان لێ‌كرد كه داوا له خواى گه‌وره بكات له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێكیان بۆ داببه‌زێنێت)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢٠) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
{وەفابوون بەرامبەر بە پەیمان}
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌فاتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قدو به‌ڵێننامه‌و په‌یمانانه‌ى كه داوتانه به خوای گه‌وره وه له نێوان یه‌كتریشدا به‌یه‌كتریتان داوه جێبه‌جێی بكه‌ن و بیبه‌نه سه‌ر، یاخود ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له قورئاندا حه‌ڵاڵى كردووه‌و حه‌رامى كردووه‌و فه‌رزى كردووه‌و دیارى كردووه ئێوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه [ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره هه‌موو ئاژه‌ڵانی بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێستا باس ئه‌كرێ له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه، (ئه‌نعام): به وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌ووترێ [ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ته‌نها له كاتی ئیحرامدا ئیحرامتان به‌ستبێ به حه‌ج یان به عومره ئه‌وكاته ڕاوكردن حه‌رامه وه قه‌ده‌غه‌یه لێتان تا ئیحرام ئه‌شكێنن [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ (١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات وه ئه‌و حوكمانه ده‌رئه‌كات كه ویستی لێ بێت.