Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 102

قَدۡ سَأَلَهَا قَوۡمٞ مِّن قَبۡلِكُمۡ ثُمَّ أَصۡبَحُواْ بِهَا كَٰفِرِينَ ١٠٢
[ قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِنْ قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ (١٠٢) ] كه‌سانێك له‌ پێش ئێوه‌ پرسیاری هه‌ندێك له‌م بابه‌تانه‌یان كرد دوای ئه‌وه‌ نه‌یانتوانی و له‌ توانایاندا نه‌بوو كه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن و پێی كافر بوون، وه‌كو جوله‌كه‌ كه‌ داوایان كرد له‌ ئاسمانه‌وه‌ كتابێكیان بۆ دابه‌زێت، وه‌ گاوره‌كان كه‌ داوایان كرد خواى گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سفره‌و خوانێكیان بۆ دابه‌زێنێت، وه‌ قوره‌یش كه‌ داوایان كرد خواى گه‌وره‌ كێوى صه‌فایان بۆ بكات به‌ ئاڵتوون.