Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 111

وَإِذۡ أَوۡحَيۡتُ إِلَى ٱلۡحَوَارِيِّـۧنَ أَنۡ ءَامِنُواْ بِي وَبِرَسُولِي قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَٱشۡهَدۡ بِأَنَّنَا مُسۡلِمُونَ ١١١
[ وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيِّينَ أَنْ آمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي ] وه‌حی لێره‌ واته‌: ئیلهام دێت، وه‌ ئیلهامم خسته‌ دڵی حه‌وارییه‌كانه‌وه‌ شوێنكه‌وتوانی عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئیمان به‌ من و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی من بێنن كه‌ عیسایه‌- صلى الله عليه وسلم -، یاخود له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر عیسى وه‌- صلى الله عليه وسلم - پێم وتن [ قَالُوا آمَنَّا ] وتیان: ئیمانمان هێناو وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازی عیسى پێغه‌مبه‌ریان دایه‌وه‌- صلى الله عليه وسلم - [ وَاشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ (١١١) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار شایه‌ت به‌ كه‌ ئێمه‌ موسڵمانین و موسڵمان بووینه.