Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 21

يَٰقَوۡمِ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡأَرۡضَ ٱلۡمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِي كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمۡ وَلَا تَرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَارِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ ٢١
[ يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم بڕۆنه‌ ناو ئه‌و زه‌ویه‌ پاك و پیرۆزه‌ كه‌ قودسه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتانی نووسیوه‌ كه‌ بچنه‌ ناویه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پیاوچاك بن ئه‌چنه‌ ناویه‌وه‌و تیایدا جێگیرو نیشته‌جێ ئه‌بن، یان خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى پێداون [ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ (٢١) ] به‌ڵام هه‌ڵمه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له‌ گوێڕایه‌ڵی من و جیهاد كردن مه‌هێنن ئه‌و كاته‌ خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندی دونیاو قیامه‌ت ئه‌بن.