[ قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا ] دوو پیاو له‌وانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسان و خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندبوو به‌سه‌ریان به ئیمان و به یه‌قین، وه خه‌ڵكى رێزى لێ ده‌گرتن كه (یوشه‌ع بن نون) و (كاله‌ب بن یوقنا) بوون كه له دوانزه نه‌قیبه‌كه بوون، وتیان: [ ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ ] بڕۆن له ده‌رگاوه بچنه ژووره‌وه بۆ لای ئه‌و قه‌ومه [ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ ] ته‌نها بڕۆنه ژووره‌وه سه‌رده‌كه‌ون و متمانه‌تان به‌به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌بێ خوای گه‌وره وه‌عدی داوه ئێوه سه‌رئه‌خات [ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٣) ] وه ئێوه ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.