Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 25

قَالَ رَبِّ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ إِلَّا نَفۡسِي وَأَخِيۖ فَٱفۡرُقۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ ٢٥
[ قَالَ رَبِّ إِنِّي لَا أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِي وَأَخِي ] موسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ته‌نها خۆم و هارونی برامم كه‌سی تر گوێڕایه‌ڵیم ناكات [ فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٢٥) ] وه‌ جیاوازی بخه‌ره‌ نێوان ئێمه‌و ئه‌م قه‌ومه‌ فاسقه‌وه‌و ئه‌گه‌ر سزای ئه‌وان ئه‌ده‌ی سزای ئێمه‌ مه‌ده‌، وه‌ خۆت بڕیار بده‌ له‌ نێوانماندا.