[ فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ ] نه‌فسی خراپه‌كاری هانی دا‌و بۆی ئاسان كرد‌و بۆى رازانده‌وه كه براكه‌ی خۆی بكوژێ و كوشتى به شیشێك یان به به‌رد یان خنكاندى [ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٣٠) ] وه دواتر له زه‌ره‌رمه‌ندان بوو، (تا رۆژى قیامه‌ت هه‌ركه‌سێك بكوژرێت به‌شێك له تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر (قابیله) چونكه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كوشتنى داهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى بكوژه‌كه كه‌م بێته‌وه).