[ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی هه‌رچی موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیانه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ يُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به عه‌داله‌تی خۆی [ وَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه خۆش ئه‌بێ له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤٠) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.