[ وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِمْ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ] وه له‌دوای پێغه‌مبه‌رانی تر عیسای كوڕی مه‌ریه‌ممان- صلى الله عليه وسلم - نارد [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ] كه ئینجیلیش به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته بووه كه له پێش خۆی هاتبوو [ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ ] وه ئینجیلیشمان به عیسى- صلى الله عليه وسلم - به‌خشیووه كه ئه‌میش هیدایه‌ت و نوورو ڕووناكی تیادا بووه بۆ كاتی خۆی وه موژده‌دانی تیادا بووه به هاتنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌مری تیا بووه كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون هه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت [ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ] وه ئینجیل به‌ڕاستدانه‌رى ته‌ورات بووه كه له پێش ئینجیل هاتووه [ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (٤٦) ] وه هیدایه‌ت و ئامۆژگاری بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.