[ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه ئه‌وان هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هێنایه لای تۆ جووله‌كه‌كان یان گاوره‌كان ئه‌وه تۆ حوكم و بڕیار بده له نێوانیاندا به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه نه‌ك به‌هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان نه‌كه‌وی [ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ] وه ئاگادار به حه‌قه‌كه‌ت لێ نه‌شێوێنن و فێڵت لێ نه‌كه‌ن له هه‌ندێك له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه به‌وه‌ى ده‌ستكاری بكه‌ن و پێتی بگۆڕن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو ئه‌و حه‌قه‌یان له تۆ وه‌رنه‌گرت ئه‌وه بزانه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ به‌هۆی هه‌ندێك له تاوانه‌كانیانه‌وه سزایان بدات [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (٤٩) ] وه زۆرێك له خه‌ڵكی فاسیقن و له ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوونه.