[ إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] ته‌نها و ته‌نها دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو خۆشه‌ویستی ئێوه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕدارانن [ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژ ئه‌كه‌ن وه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَهُمْ رَاكِعُونَ (٥٥) ] وه ملكه‌چ و خۆبه‌كه‌مزانن له كاتی نوێژ كردن‌دا، وه له كاتی زه‌كات دانیشدا ته‌كه‌بور ناكه‌ن به‌سه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاراندا به‌ڵكو خۆیان به‌كه‌م ئه‌زانن.