Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 59

قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ هَلۡ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلُ وَأَنَّ أَكۡثَرَكُمۡ فَٰسِقُونَ ٥٩
[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنْقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ ئه‌هلی كتاب به‌ جووله‌كه‌ بڵێ: ئایا ئێوه‌ تۆڵه‌و ئینتیقام له‌ ئێمه‌ ئه‌سه‌نن و تانه‌و ته‌شه‌رمان لێ ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ وه‌ به‌و كتابه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ له‌ پێش قورئانیشدا دابه‌زیوون؟! [ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ (٥٩) ] وه‌ ئێوه‌ زۆربه‌ی زۆرتان فاسقن و ده‌رچوونه‌ له‌رێگاى راست و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌.