Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 65

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٦٥
[ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتاب گاورو جووله‌كه‌ ئیمانیان بهێنایه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان بكردایه‌و خۆیان بپاراستایه‌ له‌ تاوان له‌ هه‌مووشی گه‌وره‌تر له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ [ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ پێشتر كردبوویان هه‌موویانمان بۆ ئه‌سڕینه‌وه‌ [ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٦٥) ] وه‌ ئه‌یانمانخسته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ به‌هه‌شتێك كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت.