Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 78

لُعِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ ٧٨
{چەند سیفەتێكی خراپی بەنی ئیسرائیل} [ لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٧٨) ] خوای گه‌وره‌ نه‌فره‌تى له‌ كافرانی به‌نی ئیسرائیل كرد له‌سه‌ر زمانی داودو عیسای كوڕی مه‌ریه‌م له‌ زه‌بورو ئینجیلدا به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌یانكرد وه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد وه‌ كوفریان ئه‌كرد به‌ عیسا، وه‌ ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنووریان ئه‌به‌زاند.