Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 82

۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقۡرَبَهُم مَّوَدَّةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنۡهُمۡ قِسِّيسِينَ وَرُهۡبَانٗا وَأَنَّهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ ٨٢
{جولەكە دوژمنی سەرسەختی موسڵمانانن} [ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ] ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌بینن سه‌ختترین كه‌سێك كه‌ دژایه‌تی ئێوه‌ى باوه‌ڕدار بكات جووله‌كه‌و هاوبه‌شبڕیارده‌رانن ئه‌مانه‌ سه‌ختترین دژایه‌تی موسڵمانان ئه‌كه‌ن، چونكه‌ كوفرى جوله‌كه‌ كوفرى عینادى و نكوڵى و ره‌تكردنه‌وه‌ى حه‌ق و سوكایه‌تى كردنه‌ به‌ زانایان هه‌ربۆیه‌ زۆرێك له‌ پێغه‌مبه‌رانیان كوشتووه‌و چه‌ند جارێك هه‌وڵى كوشتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - داوه‌و سیحریان لێ كردووه‌ [ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَوَدَّةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى ] وه‌ ئه‌بینن له‌ هه‌موویان نزیكتر خۆشه‌ویستیان هه‌بێ بۆ باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌یانووت: ئێمه‌ نه‌صاراین گاورین [ ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (٨٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ زاناو وتاربێژو خواپه‌رستیان تیایه‌ وه‌ ته‌كه‌بوریان نه‌بووه‌ له‌ وتنی حه‌قدا به‌ڵكو خۆبه‌كه‌م زان بوونه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی جووله‌كه‌وه‌.