Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 9

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٞ ٩
[ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٩) ] كه‌ لێخۆشبوونیان بۆ هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانیان خۆش ئه‌بێ وه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌.