Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 91

إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ فِي ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِ وَيَصُدَّكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّنتَهُونَ ٩١
{قوماركردن حەرامە} [ إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] وه‌ شه‌یتان ئه‌یه‌وێ دژایه‌تی و ڕق و كینه‌ بخاته‌ نێوانتانه‌وه‌ به‌هۆی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و قومار كردنه‌وه‌ [ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ] وه‌ئه‌یكاته‌ ڕێگریه‌ك له‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌و له‌ نوێژ كردن [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (٩١) ] ئایا ئێوه‌ كۆتایتان پێ هێناو به‌ یه‌كجاری و هه‌میشه‌یی وازتان لێ هێنا؟ هاوه‌ڵان فه‌رموویان به‌ڵێ وازمان لێ هێناو كوپه‌له‌ عاره‌قه‌كانیان رژاندو به‌ كۆڵانه‌كانى مه‌دینه‌دا ده‌رۆیشت.