سووره‌تی (قاف)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه، (٤٥) ئایه‌ته
پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژى چه‌ژن سوره‌تى(قاف) و(قه‌مه‌رى) ده‌خوێند،
وه هه‌موو رۆژانى جومعه له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (قاف)ى ده‌خوێند
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ ق ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزه‌وه هاتوون [ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رزه.