Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Qaf — Ayah 18

مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ ١٨
{هەموو وتەیەك دەنوسرێت} [ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (١٨) ] هیچ وته‌یه‌ك له‌ ده‌م مرۆڤـ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئیلا ئه‌و دوو فریشته‌یه‌ چاودێرو ئاماده‌ن و ده‌ینوسن، یان وتراوه‌: یه‌كێكیان ناوی (ره‌قیب)ه‌ و ئه‌وی تریان ناوی (عه‌تید)ه‌، (ئیمامى ئه‌حمه‌د) له‌ نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگه‌كه‌یدا نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵى ده‌كرد، پێى وترا (تاوس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ هه‌موو شتێك ده‌نوسێت ته‌نانه‌ت نركه‌نرك و ناڵه‌ناڵیش، له‌ پاش ئه‌وه‌ (ئیمامى ئه‌حمه‌د) نركه‌ى نه‌كرد تا كۆچى دوایی كرد.