[ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (٢١) ] وه هه‌موو نه‌فسێكیش كاتێك كه دێت دوو فریشته‌ی له‌گه‌ڵدایه كه یه‌كێكیان ڕایئهكێشێ بۆ گۆڕه‌پانى كۆبوونه‌وه، وه ئه‌وی تریش شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌دات، یاخود وتراوه: سائیقه‌كه ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نووسێ، شاهیده‌كه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نووسێت، یاخود وتراوه: سائیقه‌كه فریشته‌یه‌و شاهیده‌كه كردهوهكهیهتى، یان مرۆڤ خۆیه‌تى كه شایه‌تى له‌سه‌ر خۆى ده‌دات.