[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُمْ بَطْشًا فَنَقَّبُوا فِي الْبِلَادِ ] له پێش ئه‌ماندا زۆرێك له ئوممه‌تانی ترمان له‌ناو برد كه له كافرانی قوڕه‌یش زۆر به‌هێزتر بوون وه‌كو قه‌ومی (عادو ثهمود) وه جگه له‌وان كه به‌سه‌ر شاران و وڵاتانیشدا گه‌ڕابوون بۆ رزق و رۆزى و بازرگانى، وه ئاوه‌دانیان كردبوه‌وه [ هَلْ مِنْ مَحِيصٍ (٣٦) ] ئایا هیچ شوێنی ڕاكردن هه‌یه تا بۆی ڕاكه‌ن و له سزای خوای گه‌وره پارێزراو بن؟ نه‌خێر نیه.