Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Qaf — Ayah 38

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٖ ٣٨
{دروستكردنی ئاسمان‌و زەوی لە شەش رۆژدا} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِنْ لُغُوبٍ (٣٨) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستمان كردووه‌ وه‌ تووشی هیلاكی و ماندوویه‌تی نه‌بووینه‌، كه‌ جووله‌كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ شه‌ش ڕۆژدا دروست كردووه‌، له‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ستی پێ كرد له‌ جومعه‌ ته‌واو بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا پشووی دا، خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه.