[ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ ] وه له شه‌ویشدا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكه، وتراوه: مه‌به‌ست پێی شه‌ونوێژه كه سه‌ره‌تا واجب بووه‌و دواتر كه پێنج نوێژه‌كه فه‌رز كرا نه‌سخ بۆته‌وه [ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ (٤٠) ] وه له دوای نوێژه فه‌رزه‌كانیش زیكر‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكه، یاخود مه‌به‌ست پێى دوو ركاته سوننه‌ته‌كه‌ى دواى نوێژى مه‌غریبه