Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Adh-Dhariyat — Ayah 28

فَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ ٢٨
[ فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ] وه‌ كاتێك كه‌ بینی ناخۆن هه‌ستی به‌ ترس كرد لێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك نمه‌كی كه‌سێكی نه‌كردایه‌ مانای وایه‌ كه‌ بۆ خێر نه‌هاتووه‌و بۆ شه‌ڕو خراپه‌ هاتووه‌ [ قَالُوا لَا تَخَفْ ] ئه‌وانیش كه‌ زانیان لێیان ترسا، وتیان: مه‌ترسێ ئه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - [ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ (٢٨) ] خۆیان پێ ناساند كه‌ ئێمه‌ مه‌لائیكه‌تین له‌لای خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووین وه‌ موژده‌یان پێدا به‌ منداڵێكی زانا كه‌ ئیسحاق بوو.