[ أَتَوَاصَوْا بِهِ ] ئایا ئه‌م ئوممه‌تانه وه‌سێتیان بۆ یه‌كتری كردووه كه به‌و شێوازه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بده‌نه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌م شته ڕێككه‌وتوون؟ خۆ ئه‌وان یه‌كتریان نه‌بینیوه ئیتر بۆ وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رانیان وه‌كو یه‌ك بووه؟ [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٥٣) ] نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن كه توغیانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه له كوفر كردن به خوای گه‌وره بۆیه قسه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بووه.