Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tur — Ayah 1

وَٱلطُّورِ ١
سوورەتی (طور) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (طور) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (طور) (٤٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (طور) زنجیرەى پەنجاو دوەمینە لە ریزبەندى لە ناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٣- سورەتى (طور) لە دواى سورەتى (سەجدە) دابەزیوە. ٤- سورەتى (طور) یەكێكە لەو سورەتانەى كە خواى گەورە بە سوێند دەستى پێكردوە. ٥- (طور: ئەو شاخە بوو كە خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسادا كرد صلى الله علیه وسلم لەسەرى). تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (طور) هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر تەوەرەكانى بریتین لە چارەسەركردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕو لێكۆڵینەوە لە بنەماو بنچینەكانى بیروباوەڕ، وەك تاك و تەنهایی خواى گەورەو ناردنى پەیامەكەى و زیندوبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا. وە هەروەها ئەم سورەتە هەڕەشەى توندو بەهێزى تێدایە بە دۆزەخ و سزاو عەزابی خواى گەورە بۆ ئەوانەى كەوا ئەم ئایین و بانگەوازە بە درۆ دەزانن و باوەڕی پێ ناهێنن، لە بەرامبەریشدا باس و وەسفی بەهەشت دەكات كە خواى گەورە ئامادەى كردووە بۆ لە خواترسان و ئەوانەى كەوا خۆپارێزى دەكەن لە گوناهو تاوان و خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەكەن بە ئەنجامدانى عیبادەت و خواپەرستییەكان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالطُّورِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە كێوی (طور), ئەو شاخەی كە خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسادا كرد صلى الله علیه وسلم لەسەرى.