Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tur — Ayah 40

أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ ٤٠
[ أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُمْ مِنْ مَغْرَمٍ مُثْقَلُونَ (٤٠) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یاخود ئایا تۆ داوای پارەو كرێیان لێ ئەكەی لەسەر گەیاندنی دینەكە؟ خۆ داوای پارەت لێ نەكردوون كە ئەوان كەوتبێتنە ژێر قەرزێكی زۆر قورسەوەو لە توانایاندا نەبێ ئەو قەرزە بدەنەوە بۆیە موسڵمان نەبن، خۆ داوای ئەوەت لێ نەكردوون و بەبێ بەرامبەر ڕێگەی خوای گەورەیان بۆ ڕوون ئەكەیتەوە .