Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tur — Ayah 8

مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٖ ٨
[ مَا لَهُ مِنْ دَافِعٍ (٨) ] كەس نییە سزای خوای گەورە بگەڕێنێتەوە لەو كەسانەی كە شایەنین، (ئیمامى عومەر شەوێك لە كۆڵانەكانى مەدینە دەگەڕا گوێى لێبوو كەسێك شەونوێژى دەكردو ئەم دوو ئایەتەى دەخوێندەوە زۆر كاریگەرى لە ئیمامى عومەر كرد، گەڕایەوە ماڵەوە مانگێك نەخۆش كەوت و خەڵكى سەردانیان دەكردو نەیاندەزانى بۆچى نەخۆشەو نەخۆشییەكەى چییە!) .