Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Najm — Ayah 23

إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٞ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ ٢٣
[ إِنْ هِيَ إِلَّا أَسْمَاءٌ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] ئەم ناوانە وەكو (لات و عوززاو مەنات و هوبەل) و ئەوانە هیچ نییە تەنها كۆمەڵێك ناوە كە خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان لەو بتانە ناوە كە خوای گەورە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نەناردۆتە خوارەوە كە ئەمانە خوا بن، (ئەم دارو بەردو شەخس و نەزرگایانەى سەردەمى خۆیشمان هەمووى خەڵكى لە خۆیانەوە ناویان لێناون و خواى گەورە هیچ بەڵگەى لەسەر نەناردوونەتە خوارەوە، بەڵكو بەڵگەى ناردووە كە نابێت بچنە سەریان و داوایان لێ بكەن) [ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الْأَنْفُسُ ] بەڵكو ئێوە تەنها شوێنی گومان ئەكەون وە ئەوەی كە هەواو ئارەزوو نەفستان ئارەزووی بكات [ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنْ رَبِّهِمُ الْهُدَى(٢٣) ] لە كاتێكدا كە بە دڵنیایی لەلایەن خوای گەورەوە هیدایەتتان بۆ هاتووە كە قورئانە