Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Najm — Ayah 7

وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٧
[ وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَى (٧) ] وە لە ئاسۆی هەرە بەرزدا بووە كاتێك كە هاتووە بۆ لای پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دوو جار جبریلى لەسەر شێوازی راستەقینەى خۆی بینیوە كە شەش سەد باڵی هەبووە، هەر باڵێكى ئاسۆی ئاسمانی داپۆشیوەو لە باڵی یەوە ئەوەندە دوڕڕو مروارى بەربۆتەوە مەگەر خواى گەورە خۆى بیزانێت (الْأُفُقِ) واتە: ئاسۆ، شوێنی خۆرهەڵاتن، یان شوێنی ڕۆژ بوونەوە، یان ئەو شوێنەی كە بەرەبەیانی لێ دێت .