قورئانى پیرۆز ئاسانكراوە
[ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە قورئانمان ئاسان كردووە بۆ زیكرو یادكردن و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن، لەفزو ماناو خوێندنەوەو لەبەركردنیمان ئاسان كردووە بۆ ئەوەی كە پەندو ئامۆژگاری لێ وەرگرن، ئەگەر خواى گەورە ئاسانى نەكردایە كەس نەیدەتوانى قسەو فەرموودەى خواى گەورە بخوێنێتەوە .