Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qamar — Ayah 24

فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٗا مِّنَّا وَٰحِدٗا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٍ ٢٤
[ كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِالنُّذُرِ (٢٣) ] قەومی ثەمودیش سەرجەم پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی لەبەر ئەوەی هەر كەسێك پێغەمبەرێك بەدرۆ بزانێ ئەوە وەك ئەوە وایە هەموو پێغەمبەرانی بەدرۆ زانیبێ، كە ساڵح پێغەمبەریان صلى الله علیه وسلم بەدرۆ زانی [ فَقَالُوا أَبَشَرًا مِنَّا وَاحِدًا نَتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ (٢٤) ] وە وتیان: ئایا تەنها مرۆڤێك لەناو خۆماندا بووە بە پێغەمبەرو ئێمە هەموومان شوێن ئەو بكەوین, بەڕاستی ئێمە لە گومڕاییەكی ئاشكراو لە سزاداین, یاخود وتراوە: ئەمە شێتییە ئەگەر ئێمە هەموومان شوێن ئەو بكەوین .